لە هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌رێوه‌چوو
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه- سه‌نته‌ری میدیا
ئه‌مڕۆ 4/2/2019 كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، پێشوازی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كرد، كه پێكهاتبوو له فه‌ریق روكن عه‌بدول ئه‌میر ره‌شید یاڕه‌ڵڵا جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری.
دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی فەريق جەمال محەمەد سەرۆكى ئەركان و بەئامادەبوونى فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له پله‌دار و به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، جگه له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، تیشك خرایه سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، هاوكات به‌ووردی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كان و به‌دیاریكراویش بارودۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و بڕیاریشه له‌هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه فه‌رعییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی كار‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
